ساڵیادی کوشتن
Plus4
پێش 14 کاتژمێر

ئەمڕۆ 14ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی دکتۆر یۆڵدرم تێدەپەڕێت

 

 

ئێوارەی رۆژی 5ی ئەیلولی 2011 لەبەردەم ماڵی باوکی لەگەڕەکی تسعین؛ دکتۆر یوڵدرم و زەینولعابدین برای کە مامۆستای زانکۆ بوو، درانە بەر دەستڕێژی گولەو کوژران.

 

دکتۆر یوڵدرم عەباس دەمەرچی لەدایکبوی ساڵی 1961ی کەرکوک بوو، بڕوانامەی دکتۆرای لەپزیشکی نەشتەرگەری مێشک هەبوو.

 

دکتۆر یوڵدرم؛ ناوێکی دیاری بواری پزیشکی بوو، دەیان نەشتەرگەری مێشکی ئەنجام دابوو کە زۆربەی سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو.