
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
🔻بەڵگەنامەیەکی سەردەمی بەعــ،،ــس بۆ راگواستنی کوردو تورکمان لەکەرکوک بڵاودەبێتەوە
دەستەی لێپرسینەوەو دادپەروەری عێراق
بەڵگەنامەیەکی سەردەمی بەعسی لەناوچوی بڵاوکردەوە کە مێژووەکەی بۆ ساڵی 1999 دەگەڕێتەوەو و تێیدا وردەکاری راگواستنی بەبەرنامەی دەیان هەزار کوردو تورکمانی کەرکوک خراوەتەڕوو .
بەپێی بەڵگەنامەکەی سەدەمی بەعس، راگواستنی ئەو هەموو خێزانە کوردو تورکمانەی تەنها بۆ هۆکاری ئەمنی گەڕاندەوە.
هاوکات لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە کە ئەوانەی رادەگوازرێن بۆیان نییە ئامێرەکارەباییەکان لەگەڵ خۆیان ببەن و مۆڵەتی دوو دوو یان پێنج رۆژیشیان پێدەدرا کە دەبێت کەرکوک چۆڵ بکەن و رووەو سلێمانی بڕۆن.