النجدة
Plus4
پێش 10 کاتژمێر

هێزەکانی پۆلیسی کەرکوک 32 کەسی داواکراویان دەستگیرکرد

 

فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک و مەفرەزەکانی، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکەو بازگە سەرەکییەکانی، ژمارەیەکی زۆر داواکراو و کەسانی سەرپێچیکاریان دەستگیرکرد.

 

پۆلیسی کەرکوک، توانی 32 داواکراو بەپێی فەرمانی دەستگیربکات کە لەلایەن دادگا پەیوەندیدارەکانەوە داواکرابوون.

 

هاوکات پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک، دوو کەسیان بەتۆمەتی دزیکردن و تۆمەتبارێکیشیان بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دەستگیرکرد.

 

دەستیشیان بەسەر چەکێکی جۆری دەمانچەدا گرت و بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی هاتووچۆ، 60 ئۆتۆمبێلیشیان بەهۆی سەرپێچیکردن سزادا.

 

پۆلیسی کەرکوک لەکاتی 10 کەسیتریشی بەهۆی شەڕو ئاژاوەوە دەستگیرکرد.