
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
کەرکوک.. پارچە زەویی نیشتەجێبوون دەدرێت بەفەرمانبەرانی ئەم وەزارەتە
لەسەر داوای وەزیری دادی عێراق، زەوی دەبەخشرێت بەفەرمانبەرانی وەزارەتەکە.
دوای ئەوەی د. خالید شوانی؛ وەزیری دادی حکومەتی عێراق نووسراوێکی فەرمیی ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد بەمەبەستی ڕەزامەنی دەربڕین سەبارەت بەپێدانی زەوی بەفەرمانبەرانی وەزارەتی داد لەکەرکوک و تەواوی پارێزگاکانی عێراق.
بۆ ئەو مەبەستە، سودانی ڕەزامەندیی لەسەر داواکارییەکەی د. خالید شوانی دەربڕی، بڕیاریدا بەتەرخانکردنی پارچە زەوی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتی داد لەتەواوی پارێزگاکانی عێراق.