
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
لەکەرکوک دز هەڵدەکوتێتە سەر ماڵێک و پارەیەکی زۆریان دزی و ژنی ماڵەکەش بریندارە
ئەمڕۆ، لەگەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکوک، ژمارەیەک دز هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵێکی گەڕەکەکەو بڕێکی زۆری پارەی ماڵەکەیان دزیوە.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بە plas4ی ڕاگەیاند: دزەکان کاتێک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکە، کە پیاوەکە لەماڵ نەبووەو هاوسەرەکەی لەوکاتەدا لەماڵەۆە بووە.
سەرچاوەکەی پۆلیس دەڵێت: دزەکان ئەشکەنجەیەکی زۆری ژنەکەیان داوەو بەستوویانەتەواو سەریشیان شکاندووە، تا ئەوکاتەی پارەکەیان دزیوە.
لەئێستاشدا پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لەکەرکوک سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەڕووداوەکە.