
plus4
پێش 7 کاتژمێر
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبونەوەی خوی ئەنجامبدات و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێبکات.
لەچەند مانگی رابردودا، بەهۆی کشانەوەی دوو ئەنجامی عەرەبی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، دانیشتنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پەکیانکەوت، بەڵام لەئێستادا ئەو دوو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگا بڕیاریان داوە بگەڕێنەوە و بەشداری لەدانیشتنەکان بکەن.
پێشتریش سەرۆکایەتی ئەنجومەن هۆشداری دایە ئەو ئەندام ئەنجومەنانەی بەشداری لە کۆبونەوەکان ناکەن کە رێوسوێنی یاسایی لە بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.