
plus4
پێش 9 کاتژمێر
نوسینگەی راگەیاندنی رێبوار تەها: بەر لە کاتژمێرێک بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کەرکوک ئاگادارکراوەتەوە کۆلێژەکان رابسپێرێت ئامادەکاری تەواو بکەن و پرسیارەکان بۆ زمانی کوردی وەربگێڕن و خوێندکارانیش بە هەر زمانێک بیانەوێت وەڵام بدەنەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی رێبوار تەها: ئەمشەو جارێکی دیکە پارێزگاری کەرکوک لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا پرسی زمانی کوردی تاوتوێکرد و جەخت کرایەوە کە خوێندکاران لە زانکۆکانی کەرکوک دەتوانن ئارەزووماندانە بە چ زمانێک مەبەستیان بێت لە تاقیکردنەوەکاندا وەڵام بدەنەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی رێبوار تەها: لە رۆژی ٢٨ی مانگی ٧ ( تەموز) بەڕێز رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، سەردانی بەڕێز دکتۆر نەعیم عەبودی وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی عیراقی کرد و لەبارەی وەرگێڕانی پرسیاری تاقیکردنەوەکان لە زانکۆکانی کەرکوک و وڵامدانەوەی خوێندکاران بە زمانی کوردی گفتوگۆیان کرد.
نوسینگەی راگەیاندن: بە سوپاسەوە وەزیری خوێندنی باڵا، تێگەیشتنی بۆ دۆخی تایبەتی کەرکوک هەبوو و راستەوخۆ رەزامەندی دا کە خوێندکارانی کورد لە زانکۆکانی کەرکوک بەزمانی کوردی وڵام بدەنەوە.