
Plus4
پێش 3 کاتژمێر
🔻شارەوانی کەرکوک لەسەر دانانی چەند تابلۆیەک هاتەدەنگ
شارەوانی کەرکوک لە رونکردنەوەیەکدا دەڵێت، سەبارەت بەو تابلۆیانەی کە لەم ماوەیەدا لەسەر ژمارەیەک پردی شاری کەرکوک دانراون و ھەڵگری لۆگۆی شارەوانین، بە پێویستی دەزانن ڕایبگەیەنن کە ئەوان ھیچ جۆرە ھەماھەنگییەکی لەو بارەیەوە نەبووە لەگەڵ ئەو لایەنەی تابلۆکانی داناوە، کەچەندین ھەڵەی ڕێزمانییان تێدایە و زمانی پێکهاتەکانی شارەکەی لەخۆ نەگرتووە،
ئەوەشی خستوەتەڕوو، سەرۆکی شارەوانی کەرکوک کۆمپانیای جێبەجێکاری راسپاردووە کە دەستبەجێ ھەموو تابلۆکان لابات و دووبارە بە شێوەیەکی دروست دابندرێنەوە
بەجۆرێک ڕێز لە تایبەتمەندیی ھەموو پێکھاتەکانی کەرکوک بگیرێت