بریاری نوێ
Plus4
پێش کاتژمێرێک

مامۆستایانی گوندەکان خزمەتیان بۆکرا بەدوو هێندەو زەویش وەردەگرن و دەرماڵەش کرا بەدوو هێندە

 

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەرۆكایەتیی مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنەکە، دەنگیاندا لەسەر هەمواری ژمارە 22ی ساڵی 2011ی وەزارەتی پەروەردە.

 

هەموارەکە چەندین بڕگە لەخۆدەگرێت، دیارترینیان خزمەتی مامۆستایانە، لەو نێوەندەشدا گرنگترینیان زیادكردنی دەرماڵەی پیشەییە لە ١٥٠  هەزارەوە بۆ ٣٠٠ هەزار.

 

وێڕای ئەوەش ئەو مامۆستایانەی لەگوندەكان خزمەت، خزمەتیان بەدوو هێندە بۆ هەژماردەكرێت.

 

بڕیاریشدرا ئەو مامۆستایانەی لەدەرەوەی شارەکان خزمەت دەکەن، لەبری ٥ ساڵ، دەوامیان لەدەرەوەی شاردا بۆ ٣ ساڵ کەمبکرێتەوە.

 

تەرخانکردنی پارچە زەوی نیشتەجێبوون بۆ سەرجەم کارمەندانی پەروەردەیی لەچوارچێوەی بڕگەکانی یاسای پاراستنی مامۆستا.

 

ڕێکخستنی دۆخی مامۆستایانی گرێبەست و وانەبێژو کردنیان بەهەمیشەیی.