
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
پارێزگاری کەرکوک و وەزیری کارەبای عێراق لەبارەی دروستکردنی وێستگەیەکی کارەبا بۆ کەرکوک گفتوگۆیان کرد
ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک و زیاد عەلی فازڵ؛ وەزیری کارەبا، دۆخی کارەبای کەرکوک و هەوڵەکانی وەزارەتی کارەبایان بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ پارێزگای کەرکوک تاوتوێکرد.
هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی دروستکردنی وێستگەیەکی 400 کەی ڤی کرد بەمەبەستی کەمکردنەوەی لۆد لەسەر تۆڕەکانی کارەبا لەتەواوی پارێزگای کەرکوک.
وێڕای ئەوەش، ڕێبوار تەها و وەزیری کارەبای عێراق، گفتوگۆیان لەبارەی دروستکردنی وێستگەیەکی وەبەرهێنان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لەکەرکوک کرد.