محكمة كركوك
plus4
پێش مانگێک

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئامارێکی سەبارەت بەڕێژەی جیابوونەوەو هاوسەرگیری لەوڵاتەکە بڵاوکردەوە.

بەپێی ئەو ئامارە، تەنها لەماوەی مانگی تەمموزی ڕابردوو، لەپارێزگای کەرکوک 295 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون.

لەبەرامبەردا لەتەواوی ناوچەکانی کەرکوک و لەماوەی مانگی ڕابردوودا، 1325 حاڵەتی هاوسەرگیریش تۆمارکران.

بەپێی ئامارەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لەماوەی مانگی تەمموزدا لەتەواوی عێراق، جگە لەپارێزگاکانی هەرێم، 6 هەزارو 910 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون، لەبەرامبەردا زیاتر لە 22 هەزار و 600 حاڵەتی هاوسەرگیریش هەبوون.