plus4
پێش ٢ ساڵ
عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق بەسەردانێک گەیشتە شاری کەرکوک.
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بە plus4ی راگەیاند: مەبەست لەسەردانەکەی وەزیری ناوخۆ، پیرۆزبایی بەرزبونەوەی پلەی فەرماندەی پۆلیسە بۆ لیوا، هەروەها کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی دامەزراوە حکومییەکانی کەرکوکە.
وتیشی، لەکۆبونەوەی لەگەڵ فەرماندەو ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ لەکەرکوک، تاوتوێی دۆخی ئەمنی پارێزگاکە کراوە.