
Plus4
پێش 4 کاتژمێر
🔻بەپەلە.. لەکەرکوک بەفڕۆکەی F16 هێرش کراوەتە سەر گروپێکی چەکدار
لەباشوری کەرکوک، بە فڕۆکەی F16 هێرش کراوەتە سەر گروپێکی چەکدار کە خۆیان لەچەمی رۆخانە ( وادی شای ) حەشاردابوو.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاشکرایکردووە کە چەند رۆژێک بوە چاودێری ئەو گروپە کراوە، لەناوچەیەکی نێوان کەرکوک و سەڵاحەدین خۆیان حەشاردابوو بەنیازی کردەوەی تیرۆریستی بون.
دەشڵێت: دووای دیاریکردنی شوێنەکەیان، لەرێگەی فڕۆکەوە هێرش کرایەوە سەریان کاتێک لەنێو ئەشکەوتەکدا بوون، هەمویان کەوتوونەتە ژێر دارو پەردووی ئەشکەوتەکەوە.