
Plus4
پێش 4 کاتژمێر
کەرکوک.. ساڵیادی ڕۆژێکی ڕەش و خوێناوییە
11 ساڵ بەر لەئەمڕۆ، لەشاری کەرکوک سێ تەقینەوەی بەهێز ڕوویانداو بەهۆیانەوە 18 هاووڵاتی شەهیدبوون و نزیکەی 120 کەسی تریش برینداربوون و کەرکوک ڕۆژێکی ڕەش و خوێناویی بەڕێکرد.
تەقینەوەکان لەسێ ناوچەی جیاوازی کەرکوک ڕوویاندا کە بریتی بوون لە:
🔸 تەقینەوەی یەکەم، سەرەتای بازاڕی ڕەحیماوا، بەدیاریکراوی نزیک بازاڕی چەک فرۆشانی گەڕەکەکە.
🔸 تەقینەوەی دووەم، باڵەخانەیەکی لەگەڕەکی ڕێگەی بەغدا کردە ئامانج کەژمارەیەک پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتنی تێدابوو.
🔸 تەقینەوەی سێیەم، نزیک باڵەخانەی زینە مۆڵ ڕوویدا کە دەکەوێتە بەرامبەر (ڕاشی عەرائیس).