
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
🔻گەندەڵییەکی 8 ملیار دیناری لەکەرکوک ئاشکرابوو
ئەمنی نیشیمانی عێراق لەکەرکوک تۆڕێکی 18 کەسی ئاشکراکردو هەڵوەشاندەوەو رێگریشیکرد لە گەندەڵییەکی بەهەدەردانی هەشت ملیار دینار.
ئەمنی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، توانیویانە 18 کەس کە لەفەرمانبەرانی حکومی و بانکی و وەبەرهێنەر پێکهاتوون لەکەرکوک دەستگیربکەن کە تێوەگلاون لە ساخەتکردنی تاپۆو بەڵگەنامەی خانوبەرە.
دەشڵێت، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە، ئەو تۆڕە لە کارەکانیاندا پشتیان بەدوو شێواز بەستووە، یەکەمیان، هەوڵی بەدەستهێنانی قەرزی وەهمی بووە ئەویش لەڕێی پێشکەشکردنی تاپۆو سەنەدی ساختەو مامەڵەکانیشیان بەناوی هاوڵاتیانەوە راییکردووەو هاوڵاتیانیان بەو شێوەیە تێگەیاندووە کە دەیانکەنە خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوون.
دووەمیشیان هەوڵدان بۆ دەستبەسەراگرتنی پارچەیەکی زەوی کە پانتاییەکەی (٥٧,٥٠٠ م²) بووە لەرێی پێشکەشکردنی سەنەدو تاپۆی ساختەو بەژمارەی جیاواز.
دووپاتیشیکردوەتەوە، توانیویانە لەڕێی ئاشکراکردنی ئەو تۆڕەوە، رێگری بکەن لەبەهەدەردانی 8 ملیار دینار.