
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
🔻لە کەرکوک خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی فراوان دەکرێت
فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، لەچوارجێوەی هەوڵەکان بۆ فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکانیان، سەنتەرێکی نوێی نەشتەرگەری دڵی 50 قەرەوێڵەیی و سەنتەرێکی 100 قەرەوێڵەیی بۆ توشبوانی شێرپەنجە دەکەنەوە .
بەپێی وتەی ئەرجان رەشید بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکوک، مەبەست لەکردنەوەی ئەو سەنتەرانە فراوانکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و کارئاسانیکردنە بۆ ئەوانەی نەخۆشی دڵ یاخود شێرپەنجەیان هەیە .
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە لە ئێستادا دەستکراوە بەقۆناغی دووەمی ئەو دوو سەنتەرە کە خۆی لە دابینکردنی کەرەستەو ئامێرە پزیشکییەکان دەبینێتەوە.