
plus4
پێش ڕۆژێک
دوو لەسەر سێی زیندانیانی کورد لە بەرسا گیانیان لەدەستدا
عەبدولکەریم عەبد فازل سەرۆکی دەزگای ئەمنی نیشتیمانی عێراق باس لەلێکۆڵینەوە لەگەڵ عەجاج ئەحمەد حەزدان ناسراوە بە حەجاج دەکات و دەڵێت دانی بەچەندین تاواندا ناوە کە لە نورگرە سەلمان دژی هاوڵاتیانی کورد ئەنجامیداوە.
سەرۆکی دەزگای ئەمنی نیشتیمانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سەباحی عێراقی دەڵێت ، برسی کردن و ئەتکردن کرداری رۆژانەی عەجاج بووە دژی هاوڵاتیانی کورد لە کونگرە سەلمان و دانیشی بەو تاوانەدا ناوە.
دەشڵێت، عەجاج لە دانپێدانەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە برسیکردن وەکو چەکێکی کوشتنی بەکۆمەڵ دژی زاندانیانی کورد بەکارهناوەو لەکۆی 400 کەس کە لەنێو زیندنی نوگرە سەلمانبوون . دوو لەسەر سێیان لەماوەی 10 مانگدا بەهۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە.