لەتیف
Plus4
پێش کاتژمێرێک

🔻پەلامارەکان بۆ سەر رێبوار تەهاو کەرکوک چاوەڕوان کراوبوون

 

 

 لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن یەکێتی رایگەیاند، ئەو هێرشە ناڕەوایانەی دەکرێتە سەر رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک چاوەروانکراون چونکە هەرکاتێ هەڵبژاردنەکان نزیک دەبێتەوە ، ئیدی کەرکوک لەسەر زاری هەندێ کەس زۆر شیرین دەبێت ، هەر کاتێکیش هەڵبژاردنەکان کۆتایی پێهات، ئیدی بۆ ماوەی چوارساڵ ئەوکەسانە بێ دەنگ دەبن و وەک ئەو گورانییەی کە دەڵێت نەهیچی تۆم ،نەهیچی من.

 

دەشڵیت، ئەوان لە دوڵێکدا دەژین و کەرکوک و یەکێتییەکانیش لەدوڵێکی دیکەدا ، و لەئێستاداو لەسەروبەندی نزیکبوونەوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا هەندێ کەس تازە بەخەبەردێن و پەلاماری یەکێتی و پارێزگاری کەرکوک دەدەن.

 

دووپاتیشیکردەوە، دڵنیاین لەسەر ئەو پەلامارانە یەکێتی وکاک رێبوار لای جەماوەری کەرکوک خۆشەویست تر دەبن .