شاخەوان
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

وەڵامی شاخەوان عەبدوڵا دە

 

سەرچاوەیەک لەکارەبای کەرکوک بە plus4ی راگەیاند: ئەوەی شاخەوان عەبدوڵا لەبارەی کارەبای ناحییەکانی دەوروبەری کەرکوک بڵاویکردووەتەوە دوورە لەراستییەوەو تێیدا بابەتەکەی شێواندووە.

وتیشی، لقی کەرکوکی دابەشکردنی کارەبا، دەبێتە دوو بەشەوە، لقێک تایبەت دەبێت بە سەنتەری کەرکوک و لقەکەی دیکەش تایبەتە بە قەزاو ناحییەکان.

ئەوەشی خستەڕوو کە هێشتا بابەتەکەش جێبەجێ نەکراوەو بڕیارە لەسەر ساڵەوە ئەو فەرمانگەیە بکرێتەوە.

کەمێک پێش ئێستا شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمان بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە گوایە زۆر مەترسیدارەو ناوچە کوردنشینەکان دەخرێنە سەر حەویجە.

تێیدا باسی دایکی شەهیدی کردووە گوایە دەبێت بۆ داوای عامودێک بچێتە حەویجە.

لەکاتێکدا بابەتەکە تەنها دابەشکردنی لقی کارەبایە بەسەر سەنتەرو قەزاو ناحییەکاندا، ئەو کاتەش لەهەر ناوچەیەک وێستگەیەک دەبێت.

درێتەوە