دامەزراندن
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

کەرکوک.. لیستێکی دامەزراندن بڵاوکرایەوەو پەروەردەش دەڵێت ساختەیە

 

لیستێکی دامەزراندن لەکەرکوک بڵاوکراوەتەوەو پەروەردەی شارەکەش هۆشداری لەساختەبوونی لیستەکە دەدات.

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەرکوک لیستێکی بڵاوکردەوە کە 77 کەسی لەخۆگرتووە، بەوەی گوایا دامەزراون، بەڵام هەرزوو بۆ بەرچاوڕوونی و ئاگاداریی ئەو کەسانەی چاوەڕوانی دامەزراندنن، دەڵێت: باوەڕی پێمەکەن و ساختەیە.

 

پەروەردەی کەرکوک ڕەتیدەکاتەوە کەسیان دامەزراندبێت و دەڵێت: ئاگاداربن ئەو لیستەی بڵاوکراوەتەوە هیچ ڕاستییەکی تێدانییەو لیستەکە ساختەیە.