روداوی هاتوچۆ
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

بەهۆی ڕووداوێکەوە ئۆتۆمبێلێک کەوتە نێو پرۆژەیەکی ئاوەوەو شۆفێرێکیش برینداربوو

 

ئەمڕۆ لەئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی گشتیی کەرکوک - بەغدا، کەسێک برینداربوو.

 

ڕووداوەکە بەدیاریکراوی لەسنووری قەزای خاڵس، لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکی سێ تایەدا ڕوویدا.

 

بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بەسەختی برینداربوو، دەستبەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

 

هەر بەهۆی ئەو ڕووداوەوە، شۆفێرەکە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداو کەوتە نێو سەرچاوەیەکی ئاوی نزیک شوێنی ڕووداوەکەوە، دواتر لەڕێگەی ژمارەیەک هاووڵاتییەوە توانرا شۆفێرەکەو ئۆتۆمبێلەکەش لەنێو پرۆژەی ئاوەکە دەربهێنرێن.