
Plus4
پێش ڕۆژێک
ئەمڕۆ دانیشتنیێکی تر بۆ دادگاییکردنی 3 جوتیاری کوردی کەرکوک ئەنجامدەدرێت
ئەمڕۆ یەکشەممە لەدادگای دووبز دانیشتنێکی تر بۆ دادگاییکردنی 3 جوتیاری کوردی هەریەک لەگوندەکانی (شەناغە و سەربەشاخ) ی سەر بەناحیەی ( سەرگەڕان )ی پارێزگای کەرکوک ئەنجامدەدرێت.
هۆکاری دانیشتنەکەی ئەمجارەی دادگاییکردنی ئەو جوتیارانە، بۆ سکاڵای عەرەبە هاوردەکانی ناوچەکە دەگەڕێتەوه کە سکاڵایان لەسەر تۆمارکردبوون.