
Plus4
پێش 10 کاتژمێر
🔻کەرکوک.. چەکدارێکی حەشد کوژرا
#ئاژانسی_هەواڵی_plus4
بەیانی ئەمڕۆ لەناوچەی پیشەسازی باشوری کەرکوک، چەکدارێکی حەشد لەلایەن کەسێکەوە تەقەی لێکراو کوژرا، پۆلیس دەڵێت: بکوژەکە خۆی رادەست کردووە.
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بە plus4ی راگەیاند: شەڕەکە لەنێوان دوو کەسدا رویداوە کە کێشەی پارە لەنێوانیان هەبوەو هەردوەکیشیان چەکداری حەشدن.
وتیشی، ئەوەی کوژراوە ناوی ( م.ق ) تەمەنی 38ساڵەو خەڵکی گوندی ترکەڵانە، بکوژەکەش تەمەنی 34 ساڵەو چەکداری فەوجی هێزی تایبەتی حەشدە، دووای تاوانەکە خۆی رادەستی بنکەی پۆلیسی ترکەڵان کردووە.
لەشەوی رابردووەوە لەکەرکوک ئەمە سێیەم روداوی کوشتنە رودەدات