plus4
پێش ٢ ساڵ
نوێنەرانی كەركوك لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رونكردنەوەیەك بۆ هاوڵاتیانی شاری كەركوك بڵاودەكەنەوە، دەقی رونكردنەوەكە:
دوای ئەوەی نوسراوێكی نایاسایی پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت بڵاوكرایەوە لەبارەی جهردكردنی كارتی نیشتهجێبوون و فۆڕمی خۆراك و بەستنەوەی بە شوێنی نیشتەجێ بوون یان كرێنیشینی لەخانوێكی تاپۆوە ئەمڕۆ وەك نوێنەرانی كەركوك لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت كۆبوینەوە و بڕیارەكەمان هەڵوەشاندەوە چونكە پێمانوایە ئامانجی ئەو بڕیارە تەعریبكردنەوەی كەركوكە نەك پاراستنی دۆخی ئەمنی پارێزگاكە.
جێگەی خۆیەتی سوپاسی بەڕێز حاكم سالار عبدولستار وەزیری دادی عێراق بكەین كە دوای پەیوەندیكردنی بە بەڕێز مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی كارپێنەكردنی بڕیارەكە دڵنیایی كردینەوە.
هاوڵاتیانی شاری كەركوك دڵنیادەكەینەوە كە هەر بڕیارێكی شۆڤینی بدرێت و كاریگەری لەسەر پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی پێكهاتە ڕەسەنەكانی شاری كەركوك هەبێت لای ئێمە رەتدەكرێتەوە و كاری پێناكرێت.