
Plus4
پێش 8 کاتژمێر
🔻ناسنامەی هاوڵاتییە کوژراوەکەی سەرگەڕان ئاشکرا بوو
ئەمڕۆ لەنزیک گوندی پەڵکانەی ناحیەی سەرگەڕان تەرمی هاوڵاتییەک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە، plus4 ناسنامەی کوژراوەکەو هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی plus4 ئەو هاوڵاتییەی کوژراوە ناوی ( شوجاع عەبدوڵا جغێفی )ـــە و خەڵکی ناحیەی پردێ بوە.
کاتژمێر 11ی ئەمشەو هێزە ئەمنییەکان تەرمەکەیان لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا لەجۆری کیای بارهەڵگر دۆزیوەتەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لەلایەن دوو کەسەوە تەقەی لێکراوەو کوژراوە، پێشتریش کێشەی عەشایەری هەبوە.