دەستگیر کردن
Plus4
پێش 3 کاتژمێر

🔻دوو گەنجە کوردەکەی کەرکوک درانە دادگا

 

لەسەر داوای میدیاکارە عێراقییەکە، دوو گەنجە کوردەکەی ئاڵای ئەمریکایان هەڵواسیبوو لەلایەن دادوەرە تەوقیف کران.

 

سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بە plus4ی راگەیاند: دووای دەستگیرکردنی شۆفێری ئەو دوو ئۆتۆمبێلەی ئاڵای ئەمریکایان هەڵواسیبوو، رەوانەی دادگای کەرکوک کران و دادوەر بڕیاریدا بۆ ماوەی 2 رۆژ تەوقیف بکرێن.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ نزار فارس میدیاکاری عێراق گرتەی ڤیدیۆیی دوو ئۆتۆمبێلی دروستکراوی ئەمریکی بڵاوکردەوە کە ئاڵای ئەمریکایان هەڵواسیبوو، ئەوەش وایکرد کاردانەوەی لێبکەوێتەوە.

 

لەکاتێکدا گەنجەکان بەرەو پێشەنگایەکی نمایشی ئۆتۆمبێل دەڕۆشت کە بە سەدان ئۆتۆمبێل بەشداربون، ئۆتۆمبێلەکان ئاڵای ئەو وەڵاتانەیان هەڵواسیبوو کە دروستکەری ئۆتۆمبێلەکەن.

 

ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس وتی: دادوەر بۆ دەستگیرکردنیان پشتی بە ماددەی 240 لەیاسای سزادان بەستووە کە هیچ پەیوەندی بەو کارەوە نییە.