haseba
plus4
پێش ٢ ساڵ

دوای بڵاوبونەوەی نوسراوەکەی راکان جبوری بۆ وەرگرتنەوەی فۆرمی خۆراک و کارتی نیشتەجێبون لەو خێزانانەی خانوی تاپۆیان نیە یاخود ئێستا نیشتەجێی کەرکوک نین، حەسیبە عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە plus4ی راگەیاند: چەند رۆژێک پێش ئێستا یەکێتی لەرێگەی وەزیری دادی عێراقەوە ئەو نوسراوەی خستووەتە بەردەم سەرۆک وەزیران و دەستبەجێ بەهۆی نایاسایی رێوشوێنەکەیەوە راگراوە.

 

وتیشی، راکان لەدەرکردنی نوسراوەکەدا هەر بیانویەکی هەبێت، ئێمە پێمان وایە دژی کورد دەریکردووە چونکە هەزاران خێزان لەشارەکانی دیکەی هەرێم نیشتەجێن و لە10%ی کوردی کەرکوکیش خانوی تاپۆی نیە.

 

ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی هۆشداری توند دەدات و دەڵێت" راکان لەژێر فشاری یەکێتیدا ئەمڕۆ لەکۆنگرەکە وتی بڕیار نیە و پڕۆژە پێشنیازە، چونکە دەزانێت ئەگەر نەڵێت رادیۆیە ئەوە روبەڕوی توڕەیی خەڵکی کەرکوک دەبێتەوەو یەک کاتژمێر توانای ماناوەی نابێت."