
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
🔻بەنداوی قادرکەرەم بەرەو وشکبوون دەچێت
بەنداوی قادرکەرەم لەکەرکوک بەهۆی ووشەکەساڵی و گۆڕانی کەشەوهەواو بەرەو ووشکبوون دەچێت، ئەمەش کێشەی بۆ هاوڵاتیانی ناوچەکە بەگشتی و ئاژەڵداران بەتایبەتی دروست کردووە.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەک لە شارەوانی ناحیەی قادر کەرەم، بەهۆی کەمی ئاوی بەنداوەکەوە، لەئێستادا دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتوانی ناحییەکە زۆر کەمی کردووە، ئەمەش بارگرانی سەرشانی هاوڵاتیانی زیاترکردووە.
دەشڵێت، بەهۆی کەمبونەوەی ئاوی بەنداوەکە ، ماسییەکی زۆر لەناوچوونەو باڵندەکانیش لەناوچەکە زۆر کەمیانکردووە.
بەنداوی قادر کەرەم توانای گلدانەوە ملیۆن و 700 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە، لە ساڵی 2015 کارەکانی تەواو بوو، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی وشکە ساڵییەوە وشکی کردووە.