fahmi borhan
plus4
پێش ٢ ساڵ

فه‌همی بورهان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئیدانه‌ی نوسراوێكی راكان جبوری پارێزگای كه‌ركوك بەوەکالەت ده‌كات، سه‌باره‌ت جه‌ردكردنی كارتی نیشته‌جێبوون و فۆڕمی خۆراك و به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی نیشته‌جێی به‌رده‌وامی كه‌ركوكن، بەپێچەوانەوە كارتی نیشته‌جێبوون و فۆڕمی خۆراكی هه‌ر كه‌سێك كه‌ نیشته‌جێی به‌رده‌وامی شاری كه‌ركوك نییه‌، هەڵدەوەشێتەوە.

 

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم دووپاتیده‌كاته‌وه‌ بڕیاره‌كه‌ی پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركوك بڕیارێكی ته‌واو شۆڤێنییه‌و پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ ژیان و بنه‌ما یاسایی و ده‌ستورییه‌كانه‌

 

ته‌ئكیدشی كرده‌وه‌ وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌ن و به‌پێویستیشی زانی پارێزگای سه‌پێندراوی كه‌ركوك داوای لێبوردن له‌ هاوڵاتیانی كه‌ركوك بكات