
plus4
پێش 8 کاتژمێر
ئەمڕۆ چوارشەممە لەمەرسیمێکدا بەئامادەبوونی حەیان عەبدولغەنی؛ وەزیری نەوتی عێراق و ڕێبوار تەها؛ پارێزگاری کەرکوک، کێگڵەی نەوتی جەمبوور دەکرێتەوە.
کێڵگەی نەوتی جەمبور دەکەوێتە سەر ڕێگەی کەرکوک - بەغداو بەدیاریکراوی لەنزیک ناحیەی تازە خورماتووە، بەدووریی نزیکە ٢٥ کیلۆمەتر لەسەنتەری پارێزگاکە.
کێڵگەی جەمبور وێستگەی شێدار دەکاتەوە کە بەرهەمی نەوتی نێو کێڵگەکە پاکدەکاتەوە، هاوکات لەسەر ڕێگەی کەرکوک - هەولێریش پاڵاوگەیەکی ئەهلی دەکاتەوە کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پاڵشتی دەکرێت.
کێڵگەی نەوتی جەمبور کە یەکێکە لە کێڵگە نەوتیە گرنگەکانی کەرکوک لە ساڵی ١٩٥٠ وە دۆزراوەتەوەو بە دیاری کراویش لە ساڵی ١٩٥٩ دەستکراوە بە دەرهێنانی نەوت بە فەرمی، لە ئێستاشدا بە هاوبەشی کۆمپانیای نەوتی باکور لە گەڵ کۆمپانیای ( مەندەریسی ) ئیتاڵی توانراوە بڕی دەرهێنانی نەوت لە کێڵگەکە بەرزبکرێتەوە بۆ ٩٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و، لە هەمانکاتدا کەمکردنەوەی ئەو بڕە گازەی بە فێڕۆ دەچوو لە کێڵگەکە لە کاتی دەرهێنانی نەوت .