
plus4
پێش ٢ کاتژمێر
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم دەرچوانی بەشە پزیشکیەکانی لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم ئاگادار دەکاتەوە!
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حوکومەتی هەرێمی کوردستان فۆڕمی دامەزراندنی وەزارەتی تەندروستی عێراقی بڵاوکردۆتەوە، داوا لەوکەسانە دەکات کە خەڵکی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن و دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستانن بۆ ساڵی (٢٠٢٣ - ٢٠٢٤) دەتوانن فۆرمەکە پڕبکەنەوە
لە درێژەی نوسراوەکەشیاندا ئاماژەیان بەناوی هەریەکە لە (کۆلێژی پزیشکی گشتی) و (کۆلێژی پەرستاری) و (پەیمانگای پەرستاری) کردووە کە دەرچوانی دەتوانن ناوی خۆیان بۆ دامەزراندن پێشکەشبکەن.