
plus4
پێش ٢ کاتژمێر
هەرسێ تیمی ڕۆژنامەوانیی plus4 و کەناڵ8 و ڕووداو دەستگیرکران
ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئابی 2025 لەقەزای زڵوعییە بەهۆی بەدوواداچون لەسەر دەستگیرکردنی عەجاجی نوگرە سەلمان، هەرسێ تیمی رۆژنامەوانی روداوو، plus4 و کەناڵ هەشت لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە بۆ ماوەی 3 کاتژمێر دەستگیرکران بەبیانوی نەبونی مۆڵەت و بەتایبەتیش کە تیمەکان ئامادە نەبون کامێرەو کەرەستەکانیان رادەست بکەن.
زۆر سوپاس بۆ بەڕێز رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، و عەمید روکن عادل ئەفسەری پێشمەرگە لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەستبەجێ هاتنە سەر خەت و هەموو هەماهەنگی و هەوڵێکیاندا و تەنانەت بەڕێز پارێزگاری کەرکوک خۆی کەفالەتی کردین.
زۆریش سوپاس بۆ هەڵوێستی بەڕێز بەدر فەحل پارێزگاری سەڵاحەدین، فەریق رەشید فلەیەح لەئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و لیوا سەعد مەعن بەرپرسی شانەی راگەیاندنی ئەمنی و فەریق روکن ئەحمەد ئەسەدی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی سامەرا و بەڕێز فەرماندەی پۆلیسی سەڵاحەدین.
هەر وەک تێبینییش، بەڕێوەبەری پۆلیسی زڵوعییەو بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانی زڵوعییە و بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی حەویجەی بەحرییە بەو پەڕی رێزەوە و لەماوەی ئەو 3 کاتژمێرەدا وەک میوان مامەڵەیان لەگەڵ کردین...
- تیمەکان بریتیبون لەم کەسانە:
-هەردی محەمەد/ ڕووداو
-محمد شکور/ ڕووداو
-عیماد جەباری/ plus4
-موهەنەد موحسن/ plus4
-نەبەز میقداد/کەناڵ 8
-نەبیل خالد/کەناڵ8