
Plus4
پێش 3 کاتژمێر
پارێزگاری کەرکوک هۆشداری لە کەمبوونی ئاو دەدات
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەرمانگە تایبەتمەندەکان و پسپۆڕانی بوارەکە، داوای لە هاوڵاتیان کرد، لە بەکارهێنانی رۆژانە و لە کشتوکاڵیشدا، ئاو بەفێڕۆ نەدەن، چونکە عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە لە لێواری قەیرانێکی راستەقینەدان.
لە کۆبوونەوکەدا بڕیاری بەردەوامی هەڵمەتەکانی لابردنی سەرپێچییەکانی سەر کەناڵەکانی ئاو درا.