
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
🔻لەمەودوا هەموو ماڵێکی کەرکوکی دەبێت دوو دار بچێنێت
ئەحمەد کەرکوکی سەرۆکی لێژنەی خزمەتگوزاری ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەنوسراوی فەرمی داوایکردووە هەموو ماڵ و خاوەن کارێک ناچار بکرێت لانی کەم دوو دار لەبەردەم ماڵەکەی یاخود شوێنی کار و کارگەکەی بجێنێت.
لە نوسراوەکەدا ئەحمەد کەرکوکی رونیکردوەتەوە، جۆر و نرخی دارەکان لەلایەن فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکوکەوە دیاری دەکرێت بەمەرجێ ڕەچاوی باری دارایی و گوزەرانی هاوڵاتیانی تێدا بکرێت.
دەشڵێت، ئەم پڕۆسەیە پێویستە قایمقامیەتی کەرکوک سەرپەرشتی بکات و لەکۆتاییشدا ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانیان دەکات