دابەشکردنی کارەبا
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

🔻پارێزگاری کەرکوک: پێدانی کارەبای نیشتیمانی بۆ 13 کاتژمێر زیادی کردووە

 

 

 رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، بەشی دابەشکردن و کۆنتڕۆڵی فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە لە پشکی کەرکوک لە کارەبای نیشتمانی و چۆنێتی دابەشکردنی کۆڵیەوە.

 

پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکانی دەستەی هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان جەختمان لە پشکی کەرکوک لە کارەبای نیشتمانی کردوەتەوە و لەئێستادا پشکەکە بەراورد بە ساڵانی رابردوو زیادیکردەوەو بەوەش پێدانی کارەبا لە ٧ کاتژمێرەوە بۆ ١٣ کاتژمێر لەڕۆژێکدا زیادی کردوە کە ئەوەش هۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان.