
Plus4
پێش 21 کاتژمێر
🔻مەفرەزەیەکی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک تووشی روداوی هاتووچۆ بوو
ئەمشەو لەدوو سایدی گەڕەکی زانکۆ لەباشوری کەرکوک، مەفرەزەیەکی پۆلیسی فریاکەوتن لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیدا تووشی روداوی پێکدادان بونە.
یەکێک لەئۆتۆمبێلەکان لەجۆری ( توێتا راڤ ) بوە کە حکومییەو مەفرەزەیەکی پۆلیسی فریاکەوتنە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا بەیەکیاندا داوە لەجۆری ئۆمیگا کە شۆفێرەکەی کارمەندی پۆلیسی پاراستنی دامەزراوە حکومییەکان بوە.
بەهۆی روداوەکەوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلە حکومییەکەو شۆفێرەکەی دیکەش بریندارن کە ئەویش کارمەندی پۆلیسەو گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک.