
Plus4
پێش ڕۆژێک
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریداوە بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەغدادو پارێزگاکان، پری پەڕینەوەی پیادە لەنزیک قوتابخانەکان دروستبکرێت.
کەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، مەبەست لە دروستکردنی ئەو پردانە پاراستی قوتابیانە لە مەترسی روداو و کارەساتی هاتوچۆ.
باسی لەوەشکردووە، ئەمە هەنگاوە لەچوارچێوەی ئامادەکاری پێشوەختە بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە قوتابخانەکان دەکەونە نزیک شەقامە سەرەکی و قەرەباڵەخەکان.