
plus4
پێش 20 کاتژمێر
سەلوە مەفرەجی بۆ هاوپەیمانی عەرەبی: باکتان بەچارەنوسی کەرکوک و خەڵکەکەی نییە و یاری بەهەستی خەڵکەکەتان دەکەن
سەلوە مەفرەجی ئەندامی فراکسیۆنی عەرەبی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەعەبای عەرەبییەوە وەڵامی تووندی هاوپەیمانی عەرەبی دەداتەوە کە راکان جبوری سەرۆکایەتی دەکات.
لەپێناو خزمەت و بەرژەوەندی خەڵکی کەرکوک و کاراکردنی ئەنجومەنی پارێزگا گەڕوامەتەوە دانیشتنەکان.
هەڵوێستم رونەو لەگەڵ دەنگدەرانم راستگۆم و نمەک حەرام نیم.
لەپێناو بەرژەوەندی کەرکوک بڕیاری گەڕانەوەم داوە بۆ دانیشتنەکانی ئەنجومەن و هەڵسەنگاندم بۆ قۆناغەکە کردووە.
ئێوە بەرژەوەندی تایبەتی خۆتانتان دەوێت و پۆست و کورسیتان بۆ قازانجی خۆتان و بازنەی دەوروبەرتان دەوێت.
باکتان بەچارەنوسی کەرکوک و خەڵکەکەی نییە، یاری بەهەستی پێکهاتەکەتان دەکەن، دڵنیابن جگە لەشکست ناکەن بەهیچ.
شەرعیەت بە بەیاننامەی حزبی و ناکۆکی ناوخۆیی لەدەست نادەم و نوێنەرایەتی ئیرادەی دەنگدەران دەکەم.
لەمەودووا بەرونی و سەربەخۆ خزمەتی خەڵکی کەرکوک دەکەم بێ جیاوازی.