حاادث
plus4
berî 8 meh

کەمێک بەر لەئێستا، لەسەر پردی نزیک نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی شاری کەرکوک ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ ڕوویدا.

ڕووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا بوو، لەئەنجامی ڕووداوەکەدا، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەکیش دەڵێت: ماتۆڕسکیلەکە کاری دیلیڤەریی دەکردو دوو کەسی لەسەر بووە، یەکێکیان گیانی لەدەستداوەو ئەویتریان دۆخی تەندروستیی لەمەترسیدایە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش ئافرەتێک بووەو ئۆتۆمبێلەکەی بەخێراییەکی لەڕادەبەدەر لێخوڕیوە.