
Plus4
پێش 8 کاتژمێر
پارێزگاری کەرکوک: خوێندکارانی کورد لەکەرکوک دەتوانن بەزمانی کوردی وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە
ڕێبوار تەها؛ پارێزگاری کەرکوک، لەگەڵ د. نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی عێراق، پرسی وەڵامدانەوەی خوێندکارانی کەرکوکی بەزمانی کوردی تاوتوێکرد.
لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا سەبارەت بەپرسی وەرگێڕانی پرسیارەکان و ڕێگەدان بەخوێندکارانی زانکۆکانی کەرکوک تا بەزمانی کوردی وەڵامبدەنەوە.
پارێزگاری کەرکوک سوپاسی وەزیری خوێندنی باڵای کرد کە تێگەیشتنی تەواوی بۆ واقعی خوێندن لەپارێزگاکە هەیە، جەختیکردەوە کە خوێندکارانی کورد لەکەرکوک دەتوانن بەزمانی کوردی وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە.