plus4
پێش ٢ ساڵ
بنکەی پۆلیسی قەرەهەنجیر تۆمەتبارێک دەستگیردەکەن، دان بەدزینی 63 ملیۆن دیناردا دەنێت لەماڵی خزمێکی.
بەپێی سەرچاوەیەک لەبنکەی پۆلیسی قەرەهەنجیر، دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە دوای بەدواداچونی ورد بوە بۆ کامێرەکانی چاودێر تاوەکو ناسنامەی ئاشکرابوەو شوێنی دەستنیشانکراوە.
بەوتەی سەرچاوەکە، تەواوی ئەو پارەیەی دزرابوو، گەڕێندراوەتەوە بۆ ماڵەکە و دزەکەش بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عێراقی رەوانەی دادگا کراوە.