
Plus4
پێش 3 کاتژمێر
🔻 کەرکوک لەنێو 10 گەرمترین شارەکانی جیهانە.
بەپێی ماڵپەری ئێلدۆڕادۆی ئەمریکی بۆ دیاریکردنی کەشوهەوای جیهان، 12 شوێنی عێراق لە کۆی 15 ناوچە گەرمترینی جیهان و فڕۆکەخانەی بەسڕەش گەرمترینی هەموو جیهانە.
ماڵپەڕەکە بڵاویکردوەتەوە، فڕۆکەخانەی بەسڕە گەرمترینی جیهانە و 52.2 پلەی تۆمارکردووە و کەرکوکیش حەوتەم گەرمترینی هەموو جیهانە و ئەمڕۆ پلەکانی گەرما تێیدا گەیشتوەتە 50.2 پلە.
هاوکات شارەکانی دیکەی وەکۆ بەسڕەو موسڵ و حللەو کوت و دیوانییەو عیمارە بەهەمان شێوە لەشارە هەرە گەرمەکانی جیهانن.