
Plus4
پێش 9 کاتژمێر
🔻سبەی پلەکانی گەرما لەکەرکوک ژمارەی پێوانەیی تۆماردەکات
محەمەد دوری شارەزای بواری کەشناسی پێشبینیکرد سبەی یەکشەممە گەرمایەکی زیاتر لە نیوەی کوڵان کەرکوک و چەند شارێکی دیکەی عێراق بگرێتەوە.
دەشڵێت، سبەی کاتژمێر 12 نیوەڕۆ، پلەکان گەرما دەگاتە 50 پلەو بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر لەنێوان 50 بۆ 52 پلە دەبێت، بەتایبەتی لە بەغداد و شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق و بەشێک لە شارەکانی باکور، بەتایەتی قەزای حەویجە لەکەرکوک.
ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی پێی وایە، نێوەڕۆی سبەی ئاسمانی کەرکوک و شارەکانی دەوروبەری نیمچە پەڵە هەوری لێ دەبێت، ئەمەش وادەکات گەرمایەکی زیاتر هەستی پێ بکرێت.