
Plus4
پێش 14 کاتژمێر
🔻ئاڵوگۆڕ لەپۆستێکی پۆلیسی کەرکوک کرا
ئاڵوگۆڕ لەپۆستی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی ناوشار/ بەری بچوک ( بلدە- جانب الصغیر ) کرا کە پشکی توورکمانە.
بەپێی ئاڵوگۆڕەکە، عەمید مستەفا نەوزاد وەک بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی ناوشار/ بەری بچوک دانراوە و عەمید تەها سەڵاحەدینیش رەوانەی خانەنشینی کرا.
عەمید مستەفا نەوزاد ئەو ئەفسەرە توورکمانەیە کە پێشتر بەڕێوەبەری بازگەکان بوو، بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکراوەو ماوەیەک لەبەغدا بەفەرمانی وەزیری ناوخۆ لەزیندان بوو.