كركوك
plus4
پێش ڕۆژێک

وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق لەکەرکوک لەرێی لیژنەیەکی تەندروستی و سەلامەتی پیشەییەوە دەستیکردووە بە ئاگادارکردنەوەی ئەو مۆڵ و شوێنە بازرکانیانەی کەرکوک کە مەرجی سەلامەتی پیشەییان نییە یاخود بەپێی پێویست نیین.

بەڕێوەبەری سەلامەتی پیشەیی بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، ماوەی 10 رۆژیان بە 10مۆڵی بازرگانی لە کەرکوک داوە تا مەرجی سەلامەتی کاراو پتەو بکەن ئەویش لەپێناو رێگریکردن لە کەوتنەوەی ئاگر و کردنەوە رێرەوی سەلامەتی رزگارکردنی هاوڵاتیان.

وتیشی لەگەڵ سەرەتای دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، هەڵمەتێک بۆ سەر قوتابخانەکان دەستپێدەکەن و دەبێت هەموو قوتابخانەکان مەرجی سەلامەتی پیشەییان تێدابێت، وەکو ئاگرکوژێنەوەو رێرەوی هەڵهاتن و رزگارکردنی قوتابیان لەکاتی کەوتنەوەی ئاگردا.