
plus4
پێش ڕۆژێک
کاتژمێر 12:30ی ئەمشەو، لەکەرکوک روداوێکی شێلانی ئۆتۆمبێل رویدا بەهۆیەوە دوو ژن کە بەرەو عومرە دەڕۆشتن بەسەختی بریندار دەبن و دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە plus4ی راگەیاند: لەنزیک گەڕەکی عەرەفە، پاسێک کە عومرەکاری لەهەولێرەوە بۆ سعودیا دەگواستەوە رادەوەستێت، دوو لەسەرنشینانی پاسەکە کە ژن بونە دەیانەوێت لەشەقامەکە ببەڕنەوە ئەوبەرەوە بۆ ئەڵماس، ئۆتۆمبێلێکی جۆری MG5 دەیانشێلێت.
وتیشی، مەفرەزەکانی پۆلیسی ئامادە گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە، دەستبەجێ شۆفێرەکە دەستگیرکراوەو هەردوو ژنەکەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەو دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.