
Plus4
پێش 8 کاتژمێر
🔻پارێزگاری کەرکوک دروستکردنی بازگەی نوێ لە دەروازەکانی شارەکە تاوتوێدەکات
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی کەرکوک، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بە درۆستکردنی بازگەی نوێ و ئاسانکاریکردن بۆ هاوتوچۆی بارهەڵگرەکان کرد.
لە کۆبونەوەکەدا گە فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک و بەڕێوەبەری ئاسایش و کاروباری تاکەکان و ژمارەیەک لە نوێنەرانی گومرگی کەرکوک ئامادەیبوون، گفتوگۆ کرا لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی بازگەی نوێ لە کەرکوک و دابینکردنی پێداویستییەکانی، بەجۆرێک پەلەبکرێت لەبەجێگەیاندنی پرۆژەکە.
هاوکات تاوتوێی خێراکردنەوەی گواستنەوەی شوێنی وەرگرتنی گومرگەکان کرا کە دەبێتە هۆکارێک لەرێیەوە ئاسانکاری بکرێت بۆ جوڵەی بارهەڵگرەکان.