
Plus4
پێش 5 کاتژمێر
کچی پێشمەرگەیەک لەکەرکوک، یەکەمی سەر ئاستی عێراقە
لاڤە عەباس، خوێندکاری قۆناغی دوانزەی ئامادەیی، بەشی زانستی، بە کۆنمرەی 99.29، توانی ببێتە یەکێک لەخوێندکارە یەکەمەکانی سەر ئاستی عێراق.
لاڤە؛ خوێندکاری خوێندنگەی باخانی کچانە لەشاری کەرکوک و لەخوێندنی کوردیدا ئەمساڵ بەو کۆنمرە بەرزە بووە یەکێک لەخوێندکارە یەکەمەکانی سەر ئاستی عێراق.
باوکی لاڤە؛ ناوی عەباس محەمەدەو پێشمەرگەیە، دڵخۆشە بەگەشیی ئاییندەی کچەکەی و ئومێدی زۆری لەسەر هەڵچنیوە.