رێبوار تەها
Plus4
پێش 5 کاتژمێر

ڕێبوار تەها: بڕی 270 هەزار تۆن گەنم لە دەرەوەی پلانەکاندا وەرگیراون

 

 

ڕێبوار تەها؛ پارێزگاری کەرکوک، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد: پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لەپارێزگای کەرکوک کۆتاییهات و زیاتر لە 500 هەزار تۆن گەنم لەجوتیاران وەرگیراون.

 

وتیشی: پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کۆتاییهات و بڕی 503 هەزار تۆن گەنم لەجوتیاران وەرگیراون، بەپێی پلانێکیش نەمانهێشت بارهەڵگرەکان کاتێکی زۆر لەچاوەڕوانیی داگرتنی گەنمەکانیان بمێننەوە.

 

ئاشکراشیکرد: 270 هەزار تۆن گەنم لەدەرەوەی پلانەکاندا وەرگیراو، ئەوەش لەئەنجامی سەردانمان بۆ بەغداو وەرگرتنی ڕەزامەندیی وەزیری بازرگانی بەنرخی حکومەت گەنم لەجوتیاران وەرگیرا.

 

پارێزگاری کەرکوک جەختیکردەوە پرۆسەکە ماوەی مانگ و نیوێک بەردەوامبوو، توانیمان بەشێوەیەکی بەرچاو رۆتینات کەمبکەینەوە، ئەمەش دەستکەوتێکە بۆ کەرکوک چوونکە پارێزگاکە لەبەرهەمهێنانی گەنمدا لەڕیزبەندیی دووەمدا دێت لەسەرئاستی عێراق.