
Plus4
پێش مانگێک
ئەفسەرێکی خەڵکی نەینەوا کرا بە بەڕێوەبەری شارستانیی کەرکوک
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کەرکوک گۆڕدراو ئەفسەرێکی خەڵکی پارێزگای نەینەوا کرایە بەڕێوەبەر
بەپێی فەرمانێکی کارگێڕی کە لەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراقەوە دەرچووە، بەبڕیاری وەزیری ناوخۆ، ئاڵوگۆڕ لەپۆستی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کەرکوک کرا.
عەمید فازڶ ئیبراهیم لەبەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کەرکوک دوورخراوەتەوەو لەشوێنەکەی عەمیدی ئاگرکوژێنەوە (حوسام خەلیل) دانراوە.
عەمید حوسام خەلیل بەڕێوەبەرە نوێیەکەی بەرگریی شارستانیی کەرکوک، خەڵکی قەزای تەلەعفەری پارێزگای نەینەوایەو پێشتر بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی نەینەوا بووە.
لەو 5 ساڵەی ئەم پیاوە بەڕێوەبەر بەرگریی شارستانیی نەینەوا بووە، دوو کارەساتی دڵتەزێن ڕوویانداوە کە یەکێکیان ژێر ئاوکەوتنی پاپۆڕەکەی موسڵ و ئەوەی تریش ئاگر کەوتنەوەکەی هۆڵی بۆنەکانی حەمدانییە بوو کە بەهۆیانەوە سەدان هاووڵاتی گیانیان لەدەستداو برینداربوون، 60 دۆنم لەدارستانی موسڵ سووتا.
تاپێش گواستنەوەشی بۆ کەرکوک، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتییی بەرگریی شارستانیی عێراق بوو.